سەردێر

بافڵ تاڵەبانی و شاندێکی حزبەکەی گەیشتنە بەغدا

خەڵک

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حزبەکەی گەیشتووەتە بەغداد و بڕیارە زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

سەردانەكە بافڵ تاڵەبانی، دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەركردایەتیی حزبەکەی دێت كە تیایدا بڕیاردرا پشتگیری تەواوبكرێت بۆ سەرخستنی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، كاندیدی یەکێتی پۆستی سەرۆك كۆمار.

بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی یاوەری لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان کۆببنەوەو ئامانجی ئەم چوونەشی بۆ بەغدا .

رۆژی یەکشەممە، ٢٣-١-٢٠٢٢ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لە شاری سلێمانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی بەست. كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئیستیحقاقە دەستوورییەكان لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.
بەپێی راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، یەکێتی مافی خۆیەتی كە پۆستی سەرۆككۆمار بە ئیستیحقاقی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بزانێت، بۆیە داكۆكی لە مافی خۆی دەكات و سازشی لەسەر ناكات و لەمبارەیەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی، بڕیاریدا كە پشتگیری تەواو بكات بۆ سەرخستنی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە، كە دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە.