سەردێر

ئەو مامۆستایەی بووە رەمزی خۆپیشاندانەکانی هەولێر کۆچی دوایی کرد

خەڵک

مامۆستا نەجمەدین، ئەو مامۆستایەی بەهۆی پەلاماردان و لێدانی لە خۆپیشاندانەکانی ڕابردووی شاری هەولێر بووە رەمزی خۆپیشاندانەکان، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو، مامۆستای وانەی زمانی ئینگلیزی بووە لەقوتابخانەی دارەتوو.

مامۆستا نەجمەدین، جیا لە پیشەیمامۆستایی دوکانی گیا دەرمانی کوردەواریی هەبووە و ئەندامی کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان لقی هەولێر بووە.