خەڵک
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر شاری ئەبوزەبی ئیماراتی عەرەبی دەکات و دەڵێت؛ ئەم کردەوانە هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەن.
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سەرەخۆشی لەگەل و حکومەتی ئیمارات دەکات و نووسیویەتی؛ به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر شاری ئه‌بوزه‌بیی ئیماراتی ده‌كه‌ین، ئه‌م ئاڵۆزییه مه‌ترسیداره و هۆكارێكیشه بۆ ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووە، “هاوخه‌میمان بۆ برینداران و خێزانی قوربانیان ده‌رده‌بڕین، هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له خه‌ڵك و حكومه‌تی ئیمارات ده‌كات”.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 17ـی كانوونی دووه‌می 2022، هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئه‌بوزه‌بی، کەبووه هۆی گیانلەدەستدانی 3 كه‌س و برینداربوونی 6 كه‌سی دیكه.
بە وتەی پۆلیسی ئەبوزەبی، هێرشه‌كه‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كراوەته سه‌ر ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی.