سەردێر

پەروەردەی شارباژێر پشووی ڕاگەیاند

خەڵک
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ، ڕایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە 17-1-2022 دەوامی سەرجەم قوتابخانەو باخچەكانی سنووری پەروەردەكەمان و دیوانی پەروەردە دەبێتە پشوو بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماو بەفرەی سنووری پەروەردەكەیانی گرتۆتەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوێک لەمبارەیەوە؛
لە پاش راوێژكردن لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی قەزای شارباژێڕ، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەراندا، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماو بەفرەی سنووری پەروەردەكەمانی گرتۆتەوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هەموو لایەك بریارماندا سبەینێ‌ دوو شەممە17/1/2022، دەوامی سەرجەم قوتابخانەو باخچەكانی سنووری پەروەردەكەمان و دیوانی پەروەردەكەمان رابگرین….
بەهیوای سەلامەتی و تەندروستییەكی باش بۆ هەموو لایەك
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ
16 ـ 1 ـ 2022