سەردێر

ماوەی 10 ڕۆژ بۆ خوێندکاران کرا بە پشوو

خەڵک-

ماوەی 10 ڕۆژ بۆ خوێندکارانی بازنەی یەکەمی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی کرا بە پشووی فەرمی.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە شەممە ١٥ی ١ تاوەکو ٢٥ی ١ بۆ خوێندکارانی قۆناغەکانی (یەک و دوو و سێ) ی بنەڕەتی بکاتە پشووی فەرمی.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکە دەستیان بە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم کردووە.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان 3 ڕۆژ دەبێت بە پشووی فەرمی بۆ خوێندکاران و دواتر وەرزی دووە دەستپێدەکات.