سەردێر

وەزارەتی کار، سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان خەڵات دەکات

خەڵک

سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، وەک باشترین سەرۆکی ڕێکخراو لە لایەن وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی خەڵات کرا.

دەقی ڕاگەیەنراوی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان

ئەمڕۆسێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/١١سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان مەڵبەندی گشتی  عومەر جەبار ساڵح، بانگهێشت کرا بۆ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕاسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی باشترین سەرۆکی ڕێکخراوی پێبەخشرا لەلایەن، کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەئامادەبوونی بریکاری وەزیر ، زەکیە سەعید ساڵح، کەساڵانێکە کاردەکات لەبواری کاری ڕێکخراوەیی و خزمەت بەتوێژی کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات لەهەرێمی کوردستان و کەبەردەوامە لەداخوازی و داواکارییەکانی بۆ کورتەباڵاکان و خاوەن پێداویستی تایبەت لەگشت بوارەکاندا هەر لەدابینکردنی پێداویستیەکان بەگشتی، سەرۆکی کورتەباڵاکانی کوردستان بەردەوامەلەخزمەتکردن، لەهاوکاریەکان لەگشت بۆنەئایینی ونیشتمانیەکان ،پێشتریش لەلایەن کۆمکاری ڕێکخراوەکەمئەندامیەکانی عێراق بەباشترین کەسایەتی سالی(٢٠٢٢) دیاری کراوخەڵاتی(سفیرالاعاقە فی کردستان عێراق/سلێمانی) پێ بەخشرا.

ڕاگەیاندنی/کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان





هەلبژاردە

گرنگترینەکان