سەردێر

پەڕلەمانتارێکی پارتی؛ پێویسته‌ كورد یه‌كڕیز بێت

خەڵک

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت؛ ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا دیار بوو گرفت له‌ نێوان شیعه‌دا هه‌یه‌ وئاماژه‌یه‌كیشه‌ به‌وه‌ی كه‌ سه‌دریه‌كان له‌ گه‌ڵ سوننه‌و كورد ده‌توانن حكومه‌تێكی زۆرینه‌ پێك بهێنن .

نەهرۆ مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە کەناڵی کوردستانی زمانحاڵی حزبەکەی ڕاگەیاندووە؛ لایه‌نه‌ شیعه‌كان فشار له‌ سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئارامیی ببه‌ن .

وتیشی؛ پارتی یه‌كه‌م ده‌نگه‌، به‌ڵام له‌ گۆره‌پانی سیاسی شت ئه‌گۆڕێت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌و باره‌وه‌ .

بە وتەی نەهرۆ مەحمود، پێویسته‌ كورد یه‌كڕیز بێت و هه‌موو كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق یه‌ك ده‌نگ بن، ئێمه‌ هیوادارین یه‌كێتی بێته‌ ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین یه‌ك ده‌نگ بین و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ بده‌ین، وەک پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان خۆشه‌ ماڵی كورد یه‌ك بێت و سه‌رۆك كۆمارێك ده‌ستنیشان بكرێت ، ئێمه‌ وه‌ك كورد لاپه‌ره‌یه‌كی نوێمان كردۆته‌وه‌ و عێراقیش ده‌زانێ كه‌ كورد به‌ شێوازێكی دیكه‌ هاتۆته‌ به‌غدا.