سەردێر

پەیامێك لە بارزانییەوە

خەڵک

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی دەڵێت؛ سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون .

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو.

 

بارزانی، لە پەیامەکەیدا، پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكات.

 

سەرۆکی پارتی، دەڵێت؛ ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا.

 

مەسعود بارزانی، سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانەش دەكات كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە و ئەوە دەخاتەڕوو، ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەددیات و لێكتێنەگەییشتنەكان،دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و ڕەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات.