سەردێر

چاودێرێکی سیاسی؛ رۆژگارێکی رەش چاوەڕێی کورد دەکات لەبەغدا

خەڵک

چاودێرێکی سیاسی کە پێشتر پەڕلەمانتاری پەڕلەمانی کوردستان بووە، دەڵێت؛ رۆژگارێکی رەش چاوەڕێی کورد دەکات لەبەغدا.

سالار مەحمود، پەڕلەمانتاری پێشووی کوردستان و چاودێری سیاسی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی؛”پارتی ھەڵەی ستراتیژی کرد بێ یەکێتی چووەتە رێکەوتنەوە لەگەڵ ئەوانی تر” .

بە بۆچوونی سالار مەحمود، کورد بەسەر سێ بەرەی جیاوازدا دابەش بووە، ناکۆکی لەسەر پۆست و نەبوونی روئیا بۆ ئەجندای نیشتمانی، دەستووریی، وایکردوە لایەنەکان حساب بۆ داخوازیەکانی کوردستان نەکەن.

دەشڵێت؛ یەکێتی باشی نەکرد بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کرد، پارتیش ھەڵەی ستراتیژی کرد بێ یەکێتی چووەتە رێکەوتنەوە لەگەڵ ئەوانی تر.

سالار مەحمود پێشنیار دەکات، لە دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە با وەفدی کورد مراجەعەی خۆیان بکەن لەسەر مافە دەستووریەکان و ئەرکە ھاوبەشەکان.