سەردێر

شەڕ ڕوویدا و كوژراو و بریندار هەیە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ئاشكرای دەكات، لە شارەدێی بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش بریندارە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا، كە دراوسێن ڕوویداوە و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو كەسەی كوژراوە تەمەنی 35 ساڵە و ئەو كەسەی بریندارە برای كوژراوەكەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەكە كردووە.