سەردێر

زیاتر لە 4ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

خەڵک

دەستەی  گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرایدەکات، لە ساڵی ۲۰۲۱ زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی شارەکانی هەرێمی کردستانیان کردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، 4 ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار سەردانی شارەکانی هەرێمیان کردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، زۆرینەی گەشتیاران لەناوچەکانی خواری عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

لەو ژمارەیەی سەردانیکردنی گەشتیاران، پارێزگای هەولێر لە پلەی یەکەم دێتم بەڕێژەی %48 گەشتیاران سەردانی ناوچە جیاوازەکانی پایتەختیان کردووە کە ژمارەیان، یەک ملیۆن و 975 هەزار گه‌شتیار بووە.

پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پلەی دووەمدان ڕێژەی %34 گەشتیارانی کە یەک ملیۆن و 375 هەزار گەشتیار بسەردانی ناوچە جیاجیاو گەشتیارییەکانیان کردووە.

پارێزگای دهۆک لە ڕیزبەندی سێیەمدایە بە ڕێژەی %18 گەشتیاران، کە دەکاتە 754 هەزار گەشتیار.