سەردێر

گۆرانکاری بەسەر کاتی دەوامی پاسپۆرتی سلێمانیدا دێت

خەڵک

پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، گۆڕانکاری بەسەرکاتی دەوام کردنیدا دێت و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ بەپێی کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەنەوە، سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە ڕۆژی (٢٠٢٢/١/٢)کە یەکەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێیە لە کاتژمێر (٩:٠٠)ی بەیانی تاکو (٢:٣٠)ی دوانیوەڕۆیە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ، داوا لە هاووڵاتیانیش دەکەن لەکاتی دیاریکراو سەردانمانیان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.