سەردێر

پەروەردەی سلێمانی ڕووپێوی بۆ کێشی جانتای قوتابیان ئەنجام دەکات

خەڵک

 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، رووپێوی بۆ کاریگەری کێشی جانتای قوتابیان ئەنجام دەدات و داوادەکات سەرجەم خوێندنگە و قوتابخانەکان هاوکار و ئاسانکاری تیمەکان بن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە؛ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەیان ئاگاداردەکەنەوە لە ئەنجامدانی رووپێوی سەبارەت بە کاریگەری کێشی جانتای قوتابییان.

ئەوەشخراوەتە ڕوو؛ سەرجەم خوێندنگە و قوتابخانەکان ئاگاداردەکەینەوە تیمی رووپێوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەمان سەردانتان دەکەن بەمەبەستی رووپێوی سەبارەت بە (کاریگەری کێشی جانتا)ی قوتابی، و ئاسانکاری بۆ تیمەکانی تایبەت بەو بابەتە بکەن.

جێی باسە بەپێی توێژینەوەی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەی ئێسك و شکان، کێشی جانتای قوتابخانەی منداڵان دەبێت لە %١٥ی کێشی جەستەی منداڵ کەمتربێت.

لەمبارەیەوە د. دانیاڵ گرین، پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان و وتەبێژی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەشتەرگەی ئێسك و شکان، دەڵێت ساڵانە ملیۆنان منداڵ بەپێ رێدەکەن بەرەو قوتابخانە و جانتایەکی پڕ کتێب و کەلوپەلیان پێیە، دەبێت مامۆستایان و باوان ئاگاداربن لە کێشی جانتای منداڵەکانیان چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بڕبڕەکانی پشت دەبێت.