سەردێر

یەكێتی، دوای ئۆرگانەکانی حزب لە تیمی حكومەتیشدا گۆڕانکاری دەكات

خەڵک
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەندین گۆڕانكاریی نوێی لە مەكتەب و ئۆرگانە جیاجیاكانیدا دەستپێكردووە، گۆڕانكارییەكانیش لەناو تیمی یەكێتی لە حكومەتیشدا بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەمبارەیەوە ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە گەلی کوردستان میدیای زمانحاڵی حزبەکەی راگەیاندووە: ئەم گۆڕانكارییانە بەشێكن لە راستكردنەوەی رێڕەو كە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستیپێكردووە و هەموو جومگەكانی حزب و تەنانەت حكومەتیش دەگرێتەوە.

وتیشی، “گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتی لەسەر دوو ئاست دەبێت، گۆڕانکاریی لە مەکتەبەکان و گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆدا بەجۆرێک لەگەڵ دۆخی ئێستای حزبەکەدا بگونجێت.”

 

ستران عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەیەکی نزیکدا شەپۆلی گۆڕانکارییەکان دەگاتە مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی دیکەش، تەنانەت گۆڕانکارییەکان لەنێو تیمی یەکێتی لە حکومەت .”