سەردێر

تۆمەتبارانی تاوانی سەربڕینی ژن و مێردەکەی کەرکوک دەستگیرکران

خەڵک

پۆلیسی كەركوك، سێ كەسی بە تۆمەتی سەربڕینی ژن و پیاوێک لە گەڕەکی شۆراو دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش، رۆژی چوارشەمە ٢٢-١٢-٢٠٢١ سێ تۆمەتباری هەڵهاتوو دەستگیركران، كە تۆمەتباربوون بە سەربڕینی ژن و پیاوێك لەنێو ماڵەكەیاندا لەگەڕەكی شۆراو.

ڕووداوەكە، كە لە 18ی تشرینی دووەمی ڕابردوو ڕوویداوە، هەریەك لە(عەباس فازڵ ئەحمەد) و(نور بەدر جاسم)ی هاوسەری بەدڕاندانەترین شیوە كوژراون.

پۆلیسی كەركوك دەڵێت؛ هۆكاری پشت تاوانەكە بۆ دزینی پارە و زێری قوربانییەكان بووە و یەكێك لە ئەنجامدەرانی تاوانەكە كەسی نزیكی قوربانییان بووە.

تۆمەتباران دوای كوشتنی قوربانییان، پارە و زیڕ و، ئۆتۆمبێلەكەشیان بردوون، بەڵام دواتر ئۆتۆمبێلەكەیان لەسەر ڕێگای دوسایدی پەنجاعەلی جێهێشتبوو.

جێ باسە، تۆمەتباران هاڵهاتبوون بۆ پارێزگای بەسرە و پاش پێکهێنانی هێزێکینهاوبەش لەگەڵ پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی بەسڕە توانرا تۆمەتباران دەستگیر بکرێن.