سەردێر

کەمپەینێکی گەورە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕادەگەیەنرێت

خەڵک

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان، کەمپەینێکی بۆ ھاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر رادەگەیەنێت.

 

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان، سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ وەبەرھێنەرانی کوردستان دەکات و تیایدا کەمپینێک بۆ ھاوکاریکردنی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر رادەگەیەنن.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان، پێش راگەیاندنی کەمپینەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، کۆمپانیای ساوس کوردستان، بڕی ٣٠٠ ملیۆن دیناری وەک ھاوکاری بۆ کەمپینەکە دابینکردووە.

 

د. محەمەد شوکری  سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، داوا لە وەبەرھێنەران دەکات ، بەھانای لێقەوماوان بچن و دەستی یارمەتی و ھاوکاریان بۆ درێژ بکەن.