سەردێر

سلێمانی؛ تیمە فریاگوزارییە تەندروستییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی

خەڵک

لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت؛ تیمە فریاگوزارییەکانی تەندروستی سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.

سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، رایگەیاندووە؛لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەئێستادا سەرجەم تیمە فریاگوزاریەکانیمان لەحاڵەتی ئامادە باشیدان و لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێک کە پێویست بەتیمی تەندروستی بکات هاووڵاتیان دەتوانن، بەزوترین کات پەیوەندی بکەن بەهێڵی گەرمی ژمارە (122) .

بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبينى ده‌كرێت ئه‌م شه‌و له‌ ناوچه‌كانى باكوورى هه‌رێمی کوردستان، نمه‌ باران ببارێ وه‌ ئه‌گه‌رى كه‌مێك نمه‌ بارانيش هه‌يه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌رێم، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانى ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم و پارێزگای سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانى گه‌رميان پێشبينى باران بارين ده‌كرێ به‌ شێوه‌ى (نمه‌ باران و بارانى مام ناوه‌ند و بارانى به‌ لێزمه‌ كه‌ هه‌ندێ كات هه‌وره‌ بروسكه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت) تا به‌يانى به‌رده‌وام ده‌بێت .
جێی باسە، گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان و خرانە دۆخی ئامادەی هەندێک لە ناوەندە حکومییەکان  هاوکاتە لەگەڵ ئەو شەپۆلە بارانەی کە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای هەولێر، کە بە پێی دواین ئامار ١٢ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر لە ماڵ و حاڵ و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان زیانیان بەر کەوت.