سەردێر

محەمەدی حاجی مەحمود؛ کێشەمان کەمنییە تا کێشەی لافاوەیشی بێتە سەر

خەڵک

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، دەڵێت؛ بە هۆی خراپی پڕۆژەکان و نەبوونی کەسانی شارەزا و ڕێکخستن و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان، لافاوەکەی هەولێر زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی بەدوای خۆیدا هێناو کەسیش بە خێر پێکردن و فاتیحا برینی لەدەستدانی ئازیزێکی سارێژ نابێت.

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان،   لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی؛دەبێت لایەنی پەیوەندیدار، بە وردی چاودێری کاری پرۆژەکان بکەن، خۆمان کێشەمان کەم نییە تا لافاویشی بێتە سەر.

 

دەقی نووسینەکەی سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

خەڵکی ئێستاکە هەر هەورێک بێت لەماڵەکەی خۆشی دەترسێت لە لافاو، بۆیە ئەبێت حکومەت ئاگای لێبێت چوونکە ئەو ڕوداووەی دوێنێی هەولێر بە فاتیحەیەک و خێر پێ کردنە برینی ئەو ئافرەتە مامۆستایە و دایکی و نەنکی ساڕێژ ناکات بۆ کەسوکاری

‏‎دوێنێ شەو 16-12-2021 باران بارینی بەهێز بووە هۆی لافاو لە هەولێر و ژمارەیەک گەڕەک و گوند بە هۆی خراپی پڕۆژەکان و نەبوونی کەسانی شارەزا و ڕێکخستنی و پاراستنی هاوڵاتیان، زیانێکی زۆری مادیان کرد و چەند هاوڵاتیەکیش گیانیان لە دەستدا، ئەوانە نەکەوتونەتە بەحرەوە بەڵکوو لە ماڵەکانی خۆیاندا خنکاون.

‏‎لێرەوە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین لە هەولێر کە چاودێری پڕۆژەکان بکەن بە نیشتەجێبوونیشەوە، خاوەن پڕۆژەکان ئەوەندە خەمی دەستکەوت و کۆکردنەوەی سەرمایە نەبن لەسەر حسابی خەڵکی بەڵکو کەمێکیش خەمی هاوڵاتیانیان هەبێت، پێ ئەچێت ئەو موهەندیسانە قبوڵ خاس بن و شارەزایان نەبێ لە کاری بیناسازی و ئاوو ئاوەڕۆ یان بۆ سودی خۆیان ڕاڕەوی ئاوەکە ئەگۆڕن بۆ چەند پارچە زەویەک، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەکەم لە ڕێگای لایەنی پەیوەندیدار چارەسەری ئەم گرفتە بکەن چون، کێشەمان کەم نییە وا کێشەی لافاوەیشی بێتە سەر.

‏‎ خەڵکی کوردستان، لەلایەک خەمی داعش و موچە و ململانێی حزبەکان و هێرش و بۆردومانی وڵاتان و حەشدی شەعبی و دەرکردنی هاوڵاتیان لە زێدی باو باپیرانیان هەبێ لەناوچە دابڕاوەکان لە لایەکی ترەوە چ دکتوری قبوڵ خاس دەستی هەیە لەتەندروستی خەڵکی و نەشتەرگەری هەڵە ئەکات و سوڵحی عەشایەری ئەکات چ مهەندیسی قبوڵ خاس دەستی هەیە لەو بینایانەی کەوا هەرەس دەهێنێ و بەسەر خەڵکی هەژارو داماودا دەڕمێ.

‏‎بۆیە خەڵکی ئێستاکە هەر هەورێک بێت لەماڵەکەی خۆشی دەترسێت لە لافاو، بۆیە ئەبێت حکومەت ئاگای لێبێت چوونکە ئەو ڕوداووەی دوێنێی هەولێر بە فاتیحەیەک و خێر پێ کردنە برینی ئەو ئافرەتە مامۆستایە و دایکی و نەنکی ساڕێژ ناکات بۆ کەسوکاری.

‏‎جارێکی کە هاوخەمی خۆمان دەەردەبڕین بۆ کەس و کارو خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکەو هیوای چاکبونەوەش بۆ ئەوانەی بریندار بوون بەهۆی لافاوەکەوە، لە خوای گەورە داواکارین ئەمە دوا ڕوداوو بێ بەسەر خەڵکی کوردستان

‏‎محەمەد حاجی مەحمود

۲٠۲۱/۱۲/۱۷