سەردێر

لە پەرلەمان گفتوگۆی ئامادەکاری لەسەر یاسای گەشتوگوزار کرا

خەڵک

لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ گفتوگۆکردن و وەرگرتنی ڕاوبۆچوون لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەشتوگوزار بەڕێوەچوو.

 

بەئامادەیی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و بەرێوەبەرانی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر و  دهۆک و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی پەیوەندار، لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بۆ گفتوگۆکردن و وەرگرتنی ڕاوبۆچوون لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەشتوگوزار رێکخست.

 

لە کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی یاساکە لەلایەن لێژنەکە خوێندرایەوە، ئامادەبووانیش لەسەر بڕگە و ماددەکانی یاساکە گفتوگۆیان کرد و تێبینی خۆیان خستەڕوو، بۆچوون و پێشنیارەکان بەهەند وەرگیران و لە داهاتوو رێکخستنەوە بۆ رەشنووسی یاساکە دەکرێت و دواجار دەخرێتە بەر دەستی ئەندامانی پەرلەمان تا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.