سەردێر

وتەبێژی یەکێتی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت؛ سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.

 

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەربارەی پرۆژەی چاکسازیەکان وگۆڕانکاریەکانی ناو لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئاماژەی بەوەداوە؛ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو؛ سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە، ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.

 

بابەشیخ، دەشڵێت؛ داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکاریە سیاسی و ئیداری رێکخراوەییەکانی یەکێتی بکەن.