سەردێر

بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات

خەڵک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژە بە گۆرانکاری لە خشتەی پیدانی کارەبای موەلیدە ئەهلیەکان دەکات.

بەپێی راگەیانراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، سەرەڕای ئەوەی مانگی رابردوو داواکاری ئەوە هەبوو کە موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە کاتژمێر (٧) ی بەیانی تا (١)ی شەو لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی موەلیدە کارەبا بدەن، بەڵام دوای سەرەتای ئەم مانگە و لە ٢٠ رۆژی رابردوو ئەزموون کرا، کاتژمێری کارکردنی موەلیدەکان زۆر دەبوو بەوەش نرخی ئەمپێر زۆر گران دەبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو؛ لە سبەینێ شەممە ١١/١٢/٢٠٢١ بەرنامەی موەلیدەکان وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە، کە موەلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بۆ (١)ی شەو کاردەکەن، هەروەها بەیانیان لە (٦:٣٠ تا ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کارەبا دەدەنە هاووڵاتیان .

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، گۆڕانکارییەکە لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.