سەردێر

کتێبی تێکشاندنی ئەفسانەی داعش، بڵاوکرایەوە

خەڵک

نووسەر، دکتۆر شێرزاد ئازاد سوڵتان، نوسەری کتێبی تێکشاندنی ئەفسانەی داعش لەژێر سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانیدا دەڵێت؛ سەرۆک بارزانی سەروەری و خاکی کوردستان و جیهانی لە مەترسیی داعش پاراست و گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی تێک شکاند.

باسی لەوەشکردووە؛ ئەو تێکشکانە لە هەرێمی کوردستان و لە جیهانيشدا دەنگی دایەوە و، بووە سەرەتای کەوتنی داعش لە ناوچەکە و جیهان.

دکتۆر شێرزاد ئەوەی خستووەتڕوو؛ شکاندنی داعش لە کاتێکدا بوو،  کە ئەو رێکخراوە لە لووتکەی هێزی خۆیدا بوو، بە هۆی ئەو چەکە زۆرەی لە سوپا هەڵاتووەکەی عێراق و سووریاوە دەستی کەوتبوو، هەموو جیهانیش لە مەترسییەکی گەورەدا بوو، بەڵام پێشمەرگە بە رابەرایەتیی سەرۆک بارزانی لە سەرجەم میحوەرەکاندا ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەیان تێک شکاند و سەروەری و مێژووی نەبەردیان تۆمار کرد.

دەشڵێت؛ سەرۆک بارزانی بووە سیمبول و رەمزی پێکەوەژیان و پارێزەری خاکی کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان لە مەترسیی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە.

 

لینکی کتێبەکە