سەردێر

باشماخ.. 3 تۆن نیو جگەری مریشكی قاچاغ دەستی بەسەرداگیرا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، دەستبەسەر 3 تۆن و نیو جگەری مریشكی قاچاغدا گیراوە.


بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی گومرگی باشماخ و بەشی پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ ، توانرا دەست بەسەر بارهەڵگرێكی عێراقی لەجۆری تڕێلە فلات بگیرێت كە بەشێوەیەكی شاراوە و نهێنی بڕی (٣ تۆن و نیو ) جگەری مریشك لەناو بارەكەی كە قاڵبی جبسن بۆرد بوو، تێدا شاردرابوویەوە و بەنیازی هاوردەكردنی بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوردەكرابوو”.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژەی بەوەشداوە، پاش دەستبەسەرداگرتنیشی لەئێستادا ڕووبەڕووی یاساكراوەتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و سەرپێچیكاران سزادەدرێن.