سەردێر

سێ بریندار گەیەنرانە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ

خەڵك

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، سێ بریندار گەیەنرانە سەنتەرەكەیان، كە ئاسەواری فیشەك بەجەستەیانەوەیە.


هەڵكەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا سێ بریندار گەیەنرانە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ، كە ئاسەواری فیشەك بەجەستەیانەوەیە.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕوونیشی كردەوە، بریندارەكان دوو پیاوی تەمەن 42 ساڵ و 30 ساڵ و كوڕێكی 14ساڵن لەئێستادا چارەسەرییان بۆ دەكرێت.