سەردێر

هاتووچۆی هەولێر لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەك ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕوونكردنەوە دەدات.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت: چەند ڕۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی هێمایەكی هاتووچۆ بڵاوكراوەتەوە كەئاماژە بۆ ئاڕاستە بەرەو هەولێر دەكات و وانیشاندراوە كەئەمە هەولێرە، ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕووندەكەینەوە كە ئەو شوێنە هەولێر نییە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی كردووەتەوە ئەو شوێنەی ئەو هێمایەی تێدا دانراوە لەشاری كەركوكە و بە ئاڕاستەی هەولێرە، دەشڵێت”بۆیە ئێمە لە هەڵە و شێوازی دانانی هێمایەكە بەرپرسیار نین”.