سەردێر

گەرمیان.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6 كەس برینداربوون

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس برینداربوون كە دووانیان تەندروستییان ناجێگیرە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وفەیسبوك بڵاویكردەوە، كاتژمێر 09:00ی ئەمشەو لە ناو شاری کەلار لەسەر ڕێگەی پشتێنەی شار (حەولی) ، پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی ئۆپڵ ڤیكترا و تۆیۆتا كراون ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە هۆی ڕووداوەكە شەش كەس برینداربوون كە برینی دووانیان سەختە، سەرجەم بریندارەكانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە كەلار.