سەردێر

هەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی مردنیش بە پەتاكە لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی بەرز دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 464 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 685 كەسیش چاكبوونەتەوە و 16 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 5 هەزارو 890 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 177 كەس وسلێمانی 79 كەس و دهۆك 181 كەس و هەڵەبجە 5 كەس و لە گەرمیان 15 كەس و لە ڕاپەڕین 7 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 16 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 5 حاڵەت لە هەولێر و 4 حاڵەت لە سلێمانی و 2 حاڵەت لە دهۆك و 2 حاڵەت لە هەڵەبجە و 1 حاڵەت لە گەرمیان و 1حاڵەت لە ڕاپەڕین تۆماركراون.