سەردێر

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 7 كەس بریندار بوون

خەڵك

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-11-2021 لە گوندی میرەدێ سەر بە شارۆچكەی دەربەندیخان ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە 7 هاووڵاتی برینداربوون.
نەقیب سیروان عەلی بەڕێوەبەری هاتووچۆی وارماوە ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی دەربەندیخان -وارماوا، نزیك گوندی میرەدێ ڕوویدا لە جۆری پێكدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی وارماوە وتیشی: جۆری پێكدادانەكە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل بووە ئەوانیش (مان / ترێلە) و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تایبەت لەئەنجامدا 7سەرنشین برینداربوون.