سەردێر

وێنە: یەکەم ڕۆژی پرسەی کەسایەتی دیارو خێرخواز، حاجی شێخ لەتیفی سیرین

خەڵک
پاش ئەوەی، شەوی هەینی لەسەر شەمە، ڕێکەوتی 12/13/2021، سەرۆکی عەشیرەتی سیرین و کەسایەتی دیاری سیوەیل و ئالان و شارباژێڕ و ساداتی پیرخدری شاهۆ، جەنابی حاجی شێخ لەتیف حاجی شێخ عەبدولعەزیزی سیرین، ئەمری خوای بەجێهێنا و گەڕایەوە بارەگای پەروەردگار، چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە پۆل پۆل لەمەراسیمی پرسەکەیدا بەشداربوون.

حاجی شێخ لەتیفی سیرین، کەسایەتییەکی دیارو خێرخواز و چاکە ویست و ئاشتەوایی ویست بوو، کە بەکارە خێرخوازیی و ئاشتەوایی ویستییەکانی لەکۆمەڵگەی کوردیدا بەناوبانگ بووە و لەسەر دەستیدا، سەدان کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی چارەسەرکراون و هەمیشە کوژێنەرەوەی ئاگری شەڕو ئاشوب بووە و نێوانکارێکی دیاری ئاشتەوایی نێوان پارتە سیاسییەکانیش بووە.