سەردێر

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتباری ڕاگەیاند

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی 9 تۆمەتباری بە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند: هێزەكانیان لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ بڵاونەبوونەوە و ڕێگریكردن لەبەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر بەهاوكاری یاریدەدەرێتییەكانی ئاسایشی (بەردەقارەمان، ئاغجەلەر ، تەكیەی كاكەمەند، شۆڕش بازگەی بانمەقان) كەسەر بە بەڕێوەبەرایەتییانن لەماوەی 40 ڕۆژدا 9 كەسیان دەستگیركردووە بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕونیشیكردووەتەوە: تۆمەتبارەكان دانیشتووی شارو شارۆچكە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانن و سەرجەمیان بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەكانی (٢٥، ۲٦، ۳۰) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان لەهەرێمی كوردستان راگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكانیشدا دەستگیراوە بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و چەكێكی جۆری دەمانچە و بڕێكی زۆر لەماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ).