سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ ڕویدا و ژنێك گیانی لەدەستدا

پێنج كەسی تر بریندارن

خەڵك-

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە قەزای چەمچەماڵ ژنێك گیانی لەدەستدا و پێنج كەسی تر برینداربوون.

بەپێی ڕِاگەیەنراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵەوە بڵاوكرایەوە”بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ ناحیەی سەنگاو نزیك گوندی قەرەتامۆر ژنێكی تەمەن 49 ساڵ گیانی لەدەستدا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هەروەها پێنج كەسی تر كە تەمەنیان (13 و 32 و 50 و 50 و 71) ساڵن بە برینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ “.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان ساڵانە سەدان قوربانییان لێدەكەوێتەوە، بە بۆچوونی چاودێرانیش هۆكارەكەی بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆ دەگەڕێتەوە.