سەردێر

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كۆبانێ‌ بۆردوومان كرا

توركیا بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەكرێت

خەڵك
لە هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر كۆبانێ لە ڕۆژئاوای كوردستان دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا ز یەكێكی تریش بریندار بوو.

لەو هێرشەدا كە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفرۆكەوان ئەنجامدرا، ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم دەزگای دادوەری لەشاری كۆبانێ كرایە ئامانج و بەو هۆیەشەوە جگە لە كوژرانی دوو هاووڵاتی، بەكر جەردا هاوسەرۆكی دەزگای دادوەری كۆبانێ بریندار بوو.

لایخۆیەوە، ئازاد عەبدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دادوەری هەرێمی فورات، توركیای بەو هێرشە تۆمەتبار كرد و ڕایگەیاند:”ئەوە یەكەم جار نییە توركیا هێرشی لەو شێوەیە بكات و وتیشی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە ئارادایە، بەڵام بەداخەوە توركیا هەموو ئەو ڕێككەوتنانە پێشێل دەكات”.

ئازاد عەبدی داواشیكرد، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ نەبێت و هەروەها داوای لە ئەمریكا و ڕوسیاش كرد”بە ئەركی خۆیان هەستن و خەڵكی هەرێمەكە بپارێزن”.