سەردێر

خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

خەڵك
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم مامۆستا و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە، كە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ زەمالەی خوێندن پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكات، بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بەم مەرجانەی خوارەوە:

ماستەر
• پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بڕوانامە.
• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەكرێت.
• دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن بریتییە لە 1-11-2021.
• پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە روسیا دەبێت.
• لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی ماڵپەڕی زەمالەكەیە، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

دكتۆرا
• پێشكەشكار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
•پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• ئەو پێشكەشكارانەی بڕوانامەی ماستەرەكەیان لەچوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن كە كاتی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی واژوویان كردووە.
• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشكەش بكات. (واتا ماستەر و دكتۆراكەی لە هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەكرێت.
• دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن بریتییە لە 1-11-2021
• پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە روسیا دەبێت.
• لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەكەیە، وەزارەتەكەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەكە بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.

جێی ئاماژەیە داواكاری لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە پێشكەش بە سەرچاوەی زەمالەكە دەكرێت:
https://education-in-russia.com