سەردێر

چەمچەماڵ.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا پێنج كەس برینداربوون

خەڵك

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ سەنگاو پێنج بریندار گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ.
هەڵكەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 17/10/2021 پێنج بریندار گەیەنرایە سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ، كە لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ـ شارەدێی سەنگاو نزیك گوندی قەرەتامۆر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێكیان كە مێردمنداڵێكی تەمەن 13ساڵ بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار كرا لە سلێمانی و ئەوانی تر لەژێر چاودێریدان.