سەردێر

هەرێمی كوردستان ڕێژەیەكی بەرزی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكات

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی تووشبوونیش لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی بەرز دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1409 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1543 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 8 هەزارو 926 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 541 كەس وسلێمانی 396 كەس و دهۆك 285 كەس و هەڵەبجە 107 كەس و لە گەرمیان 1 و ڕاپەڕین 79 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 9 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 2 حاڵەتییان لە هەولێر و 3 حاڵەتیان لە سلێمانی و 4 حاڵەت لە دهۆك تۆماركراون.