سەردێر

وەزارەتی كارەبا: بەرهەمهێنانی كارەبا زیادی كردووە

خەڵك

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی لە ماوەی دوو ساڵ و چەند مانگێكی تەمەنی خۆیدا، بڕی زیاتر لە 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا زیاد بكات.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: كابینەی نۆیەمی حكومەت لە ماوەی دوو ساڵدا، بەرهەمهێنانی كارەبای لە دوو هەزار و 683 مێگاواتەوە بۆ سێ هەزار و 392 مێگاوات زیاد كردووە، كە دەكاتە 709 مێگاواتی زیادكراو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: كاتەكانی پێدانی كارەبای لە 14 كاتژمێرەوە بۆ 17 كاتژمێر زیاد كردووە، كە دەكاتە 3:23 كاتژمێری زیادكراو.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕوونیشی كردووەتەوە، لەم دوو ساڵەدا ژمارەی هاوبەشانی كارەبا لە یەك ملیۆن و 500 هەزار هاوبەشەوە بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 هەزار هاوبەش بەرز بووەتەوە.