سەردێر

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر: تەقەكردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە

خەڵك

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: “ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەینەوە، دوایی كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی و دەركەوتنی دەرەنجامە سەرەتاییەكان، تەقەكردن بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك تەقە بكات بەدڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكان دەستگیر دەكرێت”.

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، “لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان لە گشت شوێنەكان بڵاوە بەهێزەكانی ناوخۆ كراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان،”. هەركەس و لایەنێك یاسا شكێنی بكات دەستگیر دەكرێت و ڕادەستی دادگا دەكرێ و بەتوندی سزا دەدرێت”.