سەردێر

سلێمانی، كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن و دەستبڕینی هاووڵاتیان دەستگیركرا

خەڵك-
پۆلیسی سلێمانی دەستگریكردنی كەسێك بە تۆمەتی‌ فێڵكردن ‌و دەستبڕینی‌ چەند هاوڵاتییەك، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”پاش ئەوەی‌ چەند هاوڵاتییەك له ‌بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات سكاڵایان لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە فێڵی لێكردوون، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، دەستبەجێ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكە دەستیپێكرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”“توانرا تۆمەتبار (أ، ح، یـ) لەدایكبووی‌ 1958 لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردساتەوە دەستگیربكرێت، كە ناوبراو چەند سكاڵایەكی‌ دیكەشی‌ لەسەر تۆماركراوە و داواكراو بووە لە چەند بنكەیەكی‌ پۆلیس”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەكانی‌ 456 و 457 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە”.