سەردێر

سەربەست لەزگین: هەماهەنگییەكی باش لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە

خەڵك

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: هەماهەنگییەكی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا لەڕووی ئەمنیی و سەربازییەوە دروست بووە.


سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: “ئێستا هەماهەنگییەكی باش لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەڕووی ئەمنیی و سەربازییەوە دروستبووە، بنكەكانی هەماهەنگیی هاوبەش، ماوەیەكی كەمە لە (خانەقین، كەركوك، مەخمور و ڕۆژئاوای موسڵ) پێكهێنراون، دوو ناوەندە سەرەكییەكەی لە هەولێر و بەغداش چالاك كراونەتەوە، ماوەیەكە دەستبەكارن”.

سەربەست لەزگین ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دوو ناوەندە، پێكدێن لەتیمێك لە ئەفسەرانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بەرگری عیراق، كە كار دەكەن بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش، بۆ پاراستنی ئەو ناوچانەی، كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق تەماسن، ئەگەر بابەتی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ نەبووایە، كارەكانی دروستكردنی ئەو دوو لیوایە لە ئێستادا تەواو دەبوون.