سەردێر

نوێترین ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بڵاوكرایەوە

22 كەس گیانیان لەدەستدا

 

خەڵك-
.وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1253 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 1547 كەسیش چاكبوونەتەوە و 22 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 9 هەزارو 631 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 324 كەس وسلێمانی 471 كەس و دهۆك 362 كەس و هەڵەبجە 1 كەس و لە گەرمیان 57 كەس و ڕاپەڕین 38 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 22 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 9 حاڵەتییان لە هەولێر و 6 حاڵەتیان لە سلێمانی و 7 حاڵەت لە دهۆك تۆماركراون.