سەردێر

ڕانیە.. دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

خەڵك

لە سنووری ڕاپەڕین دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا.

نەقیب عەلی عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ 14/9/2021، لە ڕێگەی دەربەند-ڕانیە لە قوڕەگۆ دوو ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا،

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ڕاپەڕین ڕوونیكردەوە، ڕووداوی یەكەم لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی و ماتۆڕسكیلێكدا ڕوویدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەكە برینداربوو.

وتیشی: ڕووداوی دووەم لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارداهەڵگر و ئۆپڵێكدا ڕوویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆپڵەكە گیانی لەدەستدا.