سەردێر

حەسەكە.. ھەسەدە دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆریستی ڕاگەیاند

خەڵك

ھێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە)، دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی لە حەسەكە ڕاگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە، لە ھەڵمەتێكی لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش لە ڕیفی حەسەكە، دوو تیرۆریستی شانە نوستووەكانی داعشیان دەستگیركردووە، كە یەكێكیان سەركردەی یەكێك لە شانە نوستووەكانی ئەو گرووپە بووە لە حەسەكە و دەوروبەری و لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێك پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر پێگە ئەمنییەكانی حەسەكە ئەنجامداوە.

ھەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ھەڵمەتەكەدا كە بە ھاوكاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجامدراوە، دەستبەسەر ژمارەیەك پارچە چەكی تیرۆريستانی داعشدا گیراوە.