سەردێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر؛ هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه‌

خەڵک

پارێزگاری هەولێر؛ ڕایگەیاند، هه‌ولێر ناهه‌ژێ و به‌هێزه‌، ئه‌وه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م شکۆی هه‌ولێر تاقی بکاته‌وه‌، شکۆی ده‌شکێ.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دوای هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی؛ سوپاس بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان، ئه‌و جاره‌ش وه‌ک هه‌میشه‌، دوژمن و نه‌یار هه‌وڵه‌کانیان مایه‌ پوچ بوو.
خۆشناو دەڵێت: هه‌ولێر خاوه‌ن خودانه‌و ئارامه‌و هه‌ر ئارامیش ده‌بێ، چاوه‌ڕانی ڕاگه‌ەنراوی دژه‌ تیرۆری کوردستان بن و ھەواڵی مایە پوچی دوژمنان ڕادەگەێنن.

جێی باسە،درەنگانی ئەمشەو بە مووشەك هێرشكرایە سەر فڕۆكە خانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان سێ مووشەك لەنێو فڕۆكەخانە كەوتوونەتە خوارەوە.

هاوکات، دەزگای دژە تیرۆر، ڕایگەیاندووەهێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر،  لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بووە.