سەردێر

پۆلیسی ڕاپەڕین: لە ڕانیە تۆمەتبارێك دەستگیركرا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە جانتا و مۆبایلی هاووڵاتیانی دزیوە و دانی بەتاوانەكەشیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ٩/٨ – ٢٠٢١/٩/٩ دوو هاووڵاتی سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینیان كرد بە مەبەستی تۆماردنی سكاڵا لەسەر ڕفاندن و دزینی جانتا و مۆبایلەكانیان، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بڕیاری دادوەر و بەدەست هات بە مەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتباری نادیار.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو: دەست بەجێ هێزەكانیان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد، دوای بە دەستهێنانی زانیاری بەسود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری توانرا لە ماوەی كەمتر لە ۲٤ كاتژمێر كەسێك دەستگیربكرێت بەناوی (ج، ج، ع) لە دایكبووی ساڵی 2004 لە ڕەگەزی نێر پیشە كاسب دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەر و پۆلیس دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەستاوە بە دزینی جانتاو مۆبایلی چەند هاووڵاتییەك.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە، دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 446 دەستیشگیرا بەسەر جانتا و مۆبایلە دزراوەكاندا.