سەردێر

كۆچبەرە كوردەكانی سوریا دەگەڕێنەوە هەرێم

خەڵك-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ 57 كۆچبەری دانیشتووی هەرێم، كە توركیا ڕەوانەی خاكی سوریای كردوون بگێڕدرێنەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، 57 كۆچبەری كورد لە كەناراوەكانی توركیا دەستگیركران و دوای هێشتنەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە، ڕەوانەی خاكی سوریا كران، لەئێستاشدا وابڕیارە بگێڕدرێنەوە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقیش دەڵێت، تێچووی هێنانەوەی ئەو كۆچبەرە كوردانە لە ئەستۆی وەزارەتەكەدایە و ڕێكارە یاساییەكانیانیشی بۆ گێڕانەوەیان تەواوكردووە.

بە گوێرەی هەواڵ، وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی ئەو كۆچبەرە كوردانە لە خاكی توركیاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.