خەڵك-
بەهۆی خراپی كارەبای گوندەكانی ناوچەكە و كەمی ڤۆڵتیە، دانیشتوانی گوندەكانی سنوری سماقوڵی، ڕێگەی هەولێرلا دادەخەن.
سەرلەئێواری ئەمڕۆ پێنج شەممە، پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، دانیشتوانی سنوورەكانی دۆڵی سماقوڵی گردبوەنەتەوە و ڕێگەی نێوان هەولێر بۆ ڕانیە و سلێمانی كە بەڕێگای سماقوڵی ناسراوە داخستووە”.
بەپێی زانیارییەكان، شوێنی داخستنی ڕێگاكە دەكەوێتە نێوان هەردوو بازگەی زۆنی سەوز و زەرد كە قەرەباڵغیەكی زۆر دروستكردووە.