سەردێر

ھاوپەیمانی نیودەوڵەتی: لەگەڵ پێشمەرگە ڕێگە لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەگرین

خەڵك

وتەبێژی وتەبێژی ھاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژبە داعش ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ پێشمەرگە ڕێگەنادەین داعش سەرھەڵبداتەوە.
واین مارۆتۆ وتەبێژی وتەبێژی ھاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژبە داعش لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ھەوڵە ھاوبەشەكان و ھاوكارییەكانی نێوان ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزەكانی پێشمەرگە، وایان لێدەكات وەك ھاوبەشێك، ھێزێكی یەكجار كاریگەر پێكبھێنن و ئەوەش دڵنیایی دەدات لەوەی كە جارێكی تر داعش سەرھەڵنەداتەوە و ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەكە بەرەوپێش بڕوات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند مانگی ڕابردوودا سوپای عیراق و ھێزەكانی پێشمەرگە چەند ژوورێكی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشیان بە بەشداری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان پێكھێناوە.