سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ: ئەوانەی لەم وڵاتە دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە كەرەنتینە دەكرێن

خەڵك-
وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێكی لەبارەی خۆپارێزیی لە كۆرۆنا دەردەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی لە وڵاتی هندستانن دەتوانن بگەڕێنەوە، بەڵام دەبێت 14 ڕۆژ كەرەنتین بكرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێككە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە”هاووڵاتییانی عێراقی، دەتوانن لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە گەشت بەرەو هیندستان بكەن، بەڵام دە‌بێت لەكاتی گەڕا‌نەوەیاندا پشكنینی (PCR) بكەن و لەسەر ئەركی خۆیان 14 ڕۆژ كەرەنتین بكرێن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەو كەسانەی لە یەكی تەممووز بەدواوە سەردانی هیندستانیان كردووە، دەتوانن بگەڕێنەوە بە مەرجێك بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتین بكرێن، بڕیارەكەش لە ڕۆژی‌ 31ی ئابەوە جێبەجێ دەكرێن”.