سەردێر

ڤیدیۆ، درووستكردنی مڕەبای هەنجیری خۆماڵی و سوودەكانی

خەڵك-نزار مستەفا

هەنجیر بە یەكێك لەو میوە و بەروبومە كشتوكاڵیانە دادەنرێت كەوا لە وەرزی هاویندا پێ دەگات و چەندین ڤیتامینی تێدایە و دوو جۆریشی هەیە (هەنجیری ڕەش و هەنجیری زەرد).

هاووڵاتیان ئەم میوەیە دەكەنە لەتك و مڕەبای خۆماڵی و جگە لەمەش بەشێكیان بۆ مەبەستی بازرگانی هاوردەی دەرەوەی دەكەن.

لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكیدا هاتووە، میوەی هەنجیر چەندین سوود و بایەخی هەیە بۆ مرۆڤ كە بریتین لە، جگەر بەهێز دەكات، گەدە نەرم و چالاك دەكات، میز هێنەرە، بۆ مایەسیری بەسوودە، هەروەها بۆ بەردی ناو گورچیلە بەسوودە و بۆ كۆكەی درێژخایەن سودی هەیە و چارەسەری قەبزیش دەكات، هەروەها پەستانی خوێن بەهێز دەكات و بۆ دڵە كوتە و تەنگەنەفەسی و هەوكردنی سنگ سوودی هەیە و ترشەلۆكی ناو لەشیش كەم دەكاتەوە.

بۆچۆنیەتی درووستكردنی مڕەبای هەنجیری خۆماڵی هەریەك لە (ئاو، لێمودزی، شەكر)ی پێویستە.