سەردێر

وادەی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبەت ئاشكرا كرا

 

 

خەڵک-ئارام سەردار
لە چوارچێوەی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان، لەمانگی داهاتوو کەرتی کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت.

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم لەکۆنفڕانشێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتری کارەبا بۆ هاوڵاتیان و لە چوارچێوەی پڕۆسەی گەشەپێدان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان مانگی داهاتوودا کارەبا دەدەینە کەرتی تایبەت، هەوڵەکانیش بۆ زیاتر بوونی ڕێژەی کارەبا و دابین کردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بەردەوامن چونکە وەزارەتی کارەبا چەندان پڕۆژەی ستراتیژی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبای لەبەردەستە و ئەنجومەنی وەزیرانیش پشتیوانی تەواوی بۆ هەوڵەکانمان دەربڕیووە.

دەشڵێت، هیچ بەشێکی پێداویستی و هێلەکانی گواستنەوە و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبامان بە کەرتی تایبەت نەفرۆشتووە، بەڵام لەگەڵ پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت لە ٧٠٪ی کارمەندانی وەزارەتی کارەبا دەکەونە سەر کەرتی تایبەت، لەهەمان کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان چاودێری تەواوی پرۆسەکە دەکات. ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بەشی زۆری کارەبای هەرێم کەرتی تایبەت بەرهەمی دێنێت، لە کابینەی نۆیەمیش٦٥٠ مێگاوات کارەبا بۆسەر تۆڕی بەرهەمهێنانی کارەبای کوردستان زیادی کردووە.